حیزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكه‌ی ده‌كات
هه‌ینی ڕابردوو مسته‌فا به‌دره‌دین، فه‌رمانده‌ی باڵای حیزبوڵڵا‌و ڕاوێژكاری باڵای حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سكرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، به‌هۆی تۆپبارانه‌وه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كوژرا، به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌نگی ئه‌مریكا.
رۆژی هه‌ینی له‌مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا ته‌رمی به‌دره‌دین به‌شه‌قامه‌كانی باشووری به‌یروتی پایته‌ختی لوبناندا گێڕدرا پێشئه‌وه‌ی به خاكبسپێردرێتو له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌بوو.
دوێنێش حیزبوڵڵا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان ڕایگه‌یاند دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌دره‌دین به‌هۆی بۆمبارانی "گروپه ته‌كفیرییه سوننه توندڕه‌وه‌كان"ی ناوچه‌كه‌وه كوژراوه.
جهختیشیكردۆتهوه كه كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌یان زیاتر سووریا‌ن ده‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕی گروپه چهكدارهكانو بهزاندنیانو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی به‌دره‌دین.
هه‌روه‌ها ڕونیكردۆتهوه كه‌شه‌ڕی ئه‌وان له‌دژی پڕۆژه‌ی ئهمریكیو ئیسرائیله له‌ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری به‌رگریی پێشووی لوبنان عه‌بدولڕه‌حیم موراد، لهچاوپێكهوتنكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم نزیك له‌سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ِایگهیاندووه "حیزبوڵڵا به‌ده‌ستی پۆڵاینه‌وه" وه‌ڵامی كوژرانی مسته‌فا به‌دره‌دین ده‌داته‌وه.
به‌دره‌دین ته‌مه‌ن 55 ساڵ ناسراو بە زول فەقار ، سه‌ركردایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبولڵای لوبنانی شیعه مه‌زهه‌بی له‌سوریا كرد‌و شانبه‌شانی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌دژی گروپه‌كانی دیكه‌ی سوریا له‌جه‌نگدایه.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه كه‌ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كیان نیه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ به‌دره‌دینی كوشتووه.
هه‌روه‌ها جۆش ئێرنست، وته‌بێژی كۆشكی سپی، ڕایگه‌یاندوه كه له‌وكاته‌ی به‌دره‌دین كوژراوه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی یان هاوپه‌یمانان له‌ناوچه‌كه نه‌بووه.
كێربی ئاشكراشیكردوه له‌كوێت به‌دره‌دین به‌هۆی تێوه‌گلانی له‌هێرش بۆ سه‌ر بالیۆزخانه‌كانی ئهمریكاو فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی 1983دا به‌تاوانبار له‌قه‌ڵه‌مدراو دوای داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه له‌به‌ندیخانه هه‌ڵهاتووه.
هه‌روه‌ها به‌دره‌دین یه‌كێك بوو له‌و چواركه‌سه‌ی كه به‌غیابی له‌دادگایه‌كی هۆڵه‌ندا تۆمه‌تباركراوه به‌تێوه‌گلان له‌پلانی تیرۆركردنی ڕه‌فیق حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان‌و 21 كه‌سی دیكه، به‌ڵام حیزبوڵڵا تێوه‌گلانی له‌هێرشه‌كه ڕه‌تكرده‌وه.
خه‌ندان
