ته‌قینه‌وه‌كه‌ی داعش لە یه‌مه‌ن نزیكه‌ی 30 كوژراوی لێکەوتەوە
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ربازگه‌ی نه‌جده له شاری مه‌كلا-ی سه‌ر به‌پارێزگای حه‌زه‌رمه‌وت له‌باشوری یه‌مه‌ن رویدا، تائێستاش ئاماری قوربانیه‌كان بهزیادبوندایه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆیترز، داعش له‌به‌یانێكدا رایانگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كه‌یان له ڕێگه‌ی پشتوێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه‌و نزیكه‌ی 40 كه‌س له‌هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی كوشتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌مینه‌كانی ئه‌و وڵاته، ته‌قینه‌وه‌كه بووه‌تەهۆی كوژرانی نزیكه‌ی 30 كهسو برینداربونی نزیكه‌ی 70 كه‌سی تر.
خه‌ندان
