کرملن: سیستەمی نوێی بەرگریی ئەمەریکا، ھەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا
لە لێدوانێکی فەرمیدا، (دیمیتری پیسکۆڤ) ڕایگەیاند "ئەم سیستەمە نوێیەی ئەمەریکا ھەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا و مەترسیی ھەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی لێ دەکەوێتەوە".
جێی باسە، ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئەو سیستەمە پەیوەندیی بە ڕووسیاوە نییە و تەنیا بۆ خۆپارێزیی ئەمەریکایە لە ھەڕەشەی وەک داعش و وڵاتە نەیارەکانی وەک ئێران و کۆریای باکوور.
(پیسکۆڤ) گوتەبێژەکەی کرملن ڕایگەیاندووە، دوای ئەو سیستەمە نوێیە، ئەمەریکا مەرجی بۆ ئەورووپایش داناوە کە سایتی ناتۆ ھەموو کات لەلایەن ئەفسەرێکی ئەمەریکاییەوە بەڕێوە ببرێت.
KDP
