ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 دروستدەکات
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دەڵێن، لەو رکابەریکردنەدا تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی ئێف 35 لایتنینگ 2 دەردەکەوێت.
ئێف 35 لایتنینگ 2 بە فڕۆکەی چەندکارەی نەوەی پێنجەم ناسێندراوە، لە سەر هێڵێکی یەک کیلۆمەتری بەرهەمهێنان لە کارگەی لاکهید مارتین مۆنتاژ کراوە.
ئێف 35 فڕۆکەیەکی سرک و تاکسەرنشین و تاکبزوێنەرە، کە سەرەتا بە مەبەستی هێرش لە ئاسمانەوە بۆ زەوی دروست کراوە، بەڵام توانای ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی زانیاریی و بەرگریی ئاسمانی هەیە.
هەروەها بە ئاستێکی باڵا توانای کاری نهێنی هەیە و لەگەڵ ئەوەی دەتوانێت بەسەر بارودۆخەکەدا زاڵ بێت لە یەکەم بینیندا ئامانجەکەی دەپێکێت، ئەوەش وا دەکات کە ماوەی مانەوەی لە شەڕدا زیاتر بێت.
ئێف 35 ، لەبری هاندەری هایدرۆلیکی، تەکنۆلۆژیای نوێی ئەلیکترۆ هایدرۆ ستاتیکی تێدا بەکارهاتووە کە ئاستی پارێزراوبوونی فڕۆکەکە بەرز دەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی کێشەی تەکنیکی کەم دەکاتەوە و بەو شێوەیە کەمتر پێویستی بە نۆژەنکردنەوە دەبێت.
