به‌ڵگه نهێنیه‌کان باس له هاوکاریی ئاشکرای نێوان داعش و رژێمی سووریا ده‌که‌ن
ره‌فتاری رژێمی ئه‌سه‌د، به‌رده‌وام ئه‌و گومانه‌ی دروست کردووه که ئه‌م رژێمه که له سه‌ره‌وه داعشی به دوژمن ده‌زانی، ژێربه‌ژێر یارمه‌تیی کردووه. به‌تایبه‌ت هه‌ر کات پێکدادان له‌نێوان داعش و ئۆپۆزسیونی سووریا رووی دابێت، سوپای رژێمی سووریا ، ئۆپۆزسیۆنیان بۆمباران کردووه. له‌وه‌ته‌ی ره‌ققه که‌وتۆته ده‌ست داعش، تاکو ئێستا یه‌کجاریش له‌لایه‌ن سوپای رژێمی سووریاوه هێرشی نه‌کراوه‌ته سه‌ر، به پێچه‌وانه‌وه بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سووریا، سوپای ئه‌سه‌د، به هه‌موو جۆره بۆمبی رێگه‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌کراو، ئه‌م هێزه‌ی بۆمباران کردووه.
ئه‌م راستییانه له‌کاتێدایه، ئێستا به‌ڵگه‌ی گرنگ ئاشکرا بووه که هاوکاریی نێوان رژێمی ئه‌سه‌د و داعش ده‌سه‌لمێنێت.
له‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست ته‌له‌ڤزیۆنی بریتانیایی "سکای نیوز" که‌وتووه، ئه‌م که‌ناڵه له راپۆرتێکی ورددا نیشان ده‌دات که ستاندنه‌وه‌ی شاری "ته‌دمور" له داعش، به‌پێی دانوستانێکی نهێنیی رژێمی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ داعش بووه. به‌پێی رێککه‌وتنی نێوانیان، له پای چۆل کردنی شاری ته‌دمور، رێگه به داعش دراوه چه‌ک قورسه‌کانی له‌م ناوچه‌ی ده‌ربهێنێت. سکای نیوز ئه‌م به‌ڵگانه‌ی له ئه‌ندامانی جیابووه‌وه‌ی داعش به‌ده‌ست هێناوه.
رژێمی ئه‌سه‌د رێگه‌ی به داعش داوه، چه‌که‌کانی بۆ پارێزگای ره‌ققه بگوازێته‌وه.
پێشکه‌شکاری سکای نیوز له ئه‌ندامێکی پێشووی داعش ده‌پرسێت، ئایا له‌گه‌ڵ هێزه‌کان سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د هاوکارییان هه‌بووه، ئه‌ویش له وڵامدا ده‌ڵێت، هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان هه‌بووه.
سکای نیوز جگه له به‌ڵگه‌کانی داعشه جیابووه‌کان، پشتی به زانیارییه‌کان "سوپای ئازادی سووریا" و ئه‌ندامانی له پارێزگای ره‌ققه به‌ستووه.
