كوژراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا؛ سه‌ربازی هێزه ده‌ریاییه‌كان بوو
پیته‌ر كوك، سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ربازه سه‌رقاڵی راوێژكردن و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه له‌باكوری شاری موسڵ، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه.
كوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "ئه‌م هه‌واڵه ناخۆشه ئه‌و مه‌ترسییه بیرده‌خاته‌وه كه‌هه‌موو رۆژێك پیاوو ژنه‌كانمان له‌شه‌ڕی به‌رده‌وامی له‌ناوبردنی داعش، به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه".
جه‌ختیشكرده‌وه "هاوپه‌یمانێتیی وڵاته‌كه‌ی به‌تێكشكاندنی به‌رده‌وامی داعش، ئه‌و قوربانیدانه پیرۆزده‌كات". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه قوربانییه‌كه سه‌ربازی هێزه ده‌ریاییه‌كان بووه.
پێشتر به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندبوو كه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ له‌دووری نزیكه‌ی دوو بۆ سێ میل له‌پشت هێڵی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كوژراوه‌و ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هاتووه كه چه‌كدارانی داعش هێڵه‌كه‌یان به‌زاندووه‌و هێرشێكی به‌رفراوانیان به بۆمب و چه‌كی بچوك ئه‌نجامداوه. له‌وه‌ڵامدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به زیاتر له 20 هێرشی ئاسمانی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پرسه، ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌ڵمانیاوه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ئه‌و روداوه‌ی له‌نزیك هه‌ولێر رویداوه، پیشانی ده‌دات كه ئه‌و جه‌نگه‌ی له عیراق "هه‌ڵمانگیرساندووه"، شێلگیرانه‌یه.
به‌كوژرانی ئه‌م سه‌ربازه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا له‌عیراق كوژراون، گه‌یشته سێ سه‌رباز.
