بەپەلە... ئه‌مریكا پیشتوانی خۆی بۆ عه‌بادی راگه‌یاند
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئه‌لجه‌زیره، ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییانه‌ی رووبه‌ڕووی عیراق ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، واشنتۆن پشتیوانی ته‌واوی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه پرۆسه‌ی سیاسی عیراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه نێو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له هه‌وڵی رازی كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی شكستیان هێناوه.
رۆژی شه‌ممه 30 نیسان، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان شكاند‌و چوونه نێو بینای په‌رله‌مانی عیراقەوە، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز، په‌لاماری شتومه‌كی ناو بیناكه‌و هۆڵی دانیشتنه‌كانیان دا.
دوێنێش له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق كه به‌شێك له‌سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌شداربوون، ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مان كرا‌و به‌پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدار ناویانبرد.
