ئێران داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکات بارودۆخەکە هێور بکەنەوە
حوسێن جابری ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە 2-5-2016 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد بارودۆخەکە هێوربکەنەوە و ئەو قەیرانەی ئێستاش لە رێگە پێکهێنانی حکومەتێک لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسی چارەسەر بکەن.
جابری ئەنساری راشیگەیاند: "پاراستنی پرۆسهی سیاسی و دهستكهوته سیاسییهكانی گهلی عێراق لهدوو دهیهی رابردوو و رێزگرتن لهسهروهری یاسا لهو وڵاته، سهقامگیری مسۆگهر دهكات و پهرهپێدان و لێگهیشتنی نیشتمانی بهدی دههێنێت".
ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاریکردنی عێراق بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی ئێستا دەربڕی. جەختیشی لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق کردەوە.
رۆژی شەممە 30-4-2016 دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران نەیتوانی دانیشتن ئەنجامبدات، خۆپیشاندەران بەبیانووی دەنگنەدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەتەکەی عەبادی، هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و گێچەڵیان بە چەند پەرلەمانتارێکیش کرد.
