پادشای سعودیە: ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ئێران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌كاروباری ناوخۆی ولاَتانی ناوچه‌كه‌دا ڕابگرێت
له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قربان قولی محه‌مه‌دۆف سه‌رۆكی كۆماری توركمانستان, شا سه‌لمان، پاشای سعودیه، داوای كرد، ئێران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له‌كاروباری ناوخۆی ولاَتانی ناوچه‌كه‌دا ڕابگرێت و چیتر پشتیوانیی گروپ و حزبه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه نه‌كات.
پادشای سعودیه، هیواشی خواست، دانوستانی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی یه‌مه‌ن، به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازه‌كانی ولاَتانی كه‌نداو، بگه‌نه ڕێكه‌وتن و ئه‌نجامێكی نیشتیمانی به‌پێ بڕیاری ژماره دوو هه‌زار دوو سه‌د و شانزه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌ردوو ولاَت، له‌باره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودیه و كۆماری توركمانستانه‌وه، 9 ڕێكه‌وتنیان واژۆ كرد.
