هێزه‌كانی سوریای دیمۆكراتی ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی دانیشتوانی حه‌له‌ب ده‌ربڕی
دوای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناوچه‌ی باكوری پارێزگای حه‌له‌ب له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كرد كه هاوكاریان بكه‌ن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگاریان بكه‌ن، ته‌ڵال سلۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) رایگایه‌ند، هێزه‌كانمان بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی باكوری پارێزگای حه‌له‌ب له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئاماده‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری دانیشتووانی باكووری ئه‌و پارێزگایه ده‌كه‌ین و به تووندی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر دانیشتوانی مه‌ده‌نی ئیدانه ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) وتی: تا ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی حه‌له‌ب ئاشكرا نیه، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی به‌لێنی خۆمانین و له كاتی پێویستدا ئێمه ده‌چینه باكوری حه‌له‌ب و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیروریستانی داعش رزگار ده‌كه‌ین و بهڵێنهكهمانیش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) رۆژی 11ی تشرینی یه‌كه‌می سالی 2015 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پارێزگای حه‌سه‌كه راگه‌یه‌ندرا و زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و هێزه‌ش له شه‌ڕڤانه‌كانی یه‌په‌گه و په‌ژه پێكدێن.
