مۆسكۆ: بۆ ڕاوه‌ستاندی هێرشی سه‌ر حه‌له‌ب، فشار دروست ناكه‌ین
ئاژانسی"ئهنتهرفاكس"ی ڕووسی، له‌زاری "گینادی گاتیلۆف" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه گواستییه‌وه كهگوتویهتی: " مۆسكۆ داوا ناكات له‌دیمه‌شق كه هێرشه‌كانی بۆسه‌ر حه‌له‌ب ڕابگرێت".
گاتیلۆف گوتیشی: " نه‌خێر فشار ناخه‌ینه سه‌ر حكوومه‌تی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ڕابگرێت، چونكه پێویسته تێگه‌شتن هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات، قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆره".
گوتیشی: " دۆخی حه‌له‌ب، له‌چوارچێوه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردایه".
ماوه‌ی 9 ڕۆژه هێرشی فڕۆكه‌كان بۆسه‌ر حه‌له‌ب به‌رده‌وامه، هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه نزیكه‌ی 30هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شاره. ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا بوونه قوربانی.
