ناتۆ 4000 سه‌رباز له‌سنوره‌كانی ڕووسیادا بڵاوده‌كاته‌وه
ڕۆژنامه‌ی"ۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مریكی ده‌نوسێت: " ئه‌و هه‌نگاوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیایه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختی له‌و ژماره‌یه كردۆته‌وه‌و، گوتویه‌تی: " ڕووسیا زۆرجار له‌ناكاو مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازیش به‌شداری پێده‌كات، سنوره‌كانی لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا ده‌كاته ئامانج، ئه‌وه‌ش لای ئێمه به‌ڕه‌فتارێكی ته‌شقه‌ڵه‌كارانه داده‌نێین".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مریكا دوو كه‌تیبه‌ی سه‌ربازی ده‌نێرێته ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات، دوو كه‌تیبه‌ش له‌به‌رتیانیا و ئه‌ڵمانیاوه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌نێرێت.
پێشتر چه‌ند جارێك ناتۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه‌به‌نیازه هێزی سه‌ربازی له ناوچه‌ی به‌لتیك جێگیر بكات، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆ.
