تەقینەوەیەک لە ئامەد ڕوویدا
بە گوێرەی رۆژنامەی سەباحی تورکی، تەقینەوەکە لە بنکەیەکی سەربازی لە یەنی شەهیری نزیک شاری ئامەدی باکوری کوردستان روویداوە.
سایتی هەواڵی a24 بڵاویکردەوە، بە هۆی تەقینەوەکەوە بەشێک لە باڵەخانەی ئۆفیسی " ئاوادەنکردنەوە" دارووخاوە و بەشێکی بنکەی سەربازی فیرقەی 7ی سەربازی هەڵماڵراوە و بۆیەش کارمەندانانی ناو بنکەکە بە خێرایی شوێنەکەیان چۆڵ کردووە.
لە ئێستادا هیزە ئەمنییەکان شوێنەکەیان کۆنترٶلکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، هەروەک تا ئێستا هیچ لایەنەیك بەرپرسیارییەتی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە و زیانەکانی تەقینەوەکەش رانەگەیەنراون.
