داعش چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌ شه‌دادی به‌كارهێنا

داعش چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌ شه‌دادی به‌كارهێنا
هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كداره‌كانی‌ داعش به‌چه‌كی‌ كیمیاوی شارۆچكه‌ی‌ شه‌دادی بۆردوومان كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان برینداربوون.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی هاوار نیوز، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌، "رۆژی‌ 26ی‌ نیسان چه‌كداره‌كانی‌ داعش به‌ هاوه‌ن بۆردوومانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتیان كردووه‌ له‌ گوندی‌ (ئه‌لتاقه‌)ی‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ شه‌دادی و هاوه‌نه‌كانیش هه‌ڵگری‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ بوون‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌كه‌ی‌ داعشه‌وه‌ 15 چه‌كداری‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات‌ به‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ برینداربوون.

رۆژی‌ 19ی‌ شوباتی‌ 2016 هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات‌ كه‌ له‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و چه‌ند هێزێكی‌ تر پێكهاتوون، شارۆچكه‌ی‌ شه‌دادیان له‌ باشووری‌ حه‌سه‌كه‌ له‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش پاككرده‌وه‌.
Top