ئەوروپا هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ڤیزا بۆ توركیا دەدات
فێدێریکا مۆگێرینی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ کاروباری ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گوتی "هه‌ركاتێک هه‌موو مه‌رجه‌كان جێبه‌جی كران، ئه‌وا كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی توركیا".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی توركیا، مۆگێرینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "هیچ هۆكارێك نییه به‌رپرسانی توركیا نیگه‌ران بكات، چونكه هه‌ركاتێک هه‌موو مه‌رجه‌كان جێبه‌جی كران، ئه‌وا كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی توركیا. هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا وڵاتانی دیكه مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه".
مۆگێرینی باسی له گرنگی به‌رده‌وامی كاری توركیا كرد وه‌ك هه‌فته‌كانی رابردوو بۆ ته‌واوكردنی مه‌رجه‌كان، هاوكات لێدوانی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان- كلاود جانكهری وه‌بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی "مه‌رجه‌كان له‌به‌ر توركیا كه‌م ناكرێته‌وه" و گوتی "ئه‌گه‌ر پێشوازی له مه‌رجه‌كان نه‌كرێت و جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیارنادات له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزا".
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئازادی راگه‌یاندن به‌لایانه‌وه زۆر گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌ڵگرتنی ڤیزاوه نییه.
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، له 4ی ئایاری داهاتوودا سێیه‌مین و دوواین راپۆرتی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی توركیا بڵاوده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر توركیا مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ كردبێ، ئه‌وا له راپۆرته‌كه‌دا كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزا ده‌دات.
