ڕایسینگ کشمیر: کورد ئێستا ده‌توانێت داھاتووی خۆی دیاری بکات
له‌و بابه‌ته‌دا له‌ژێر ناوی "کوردستان، سه‌رھه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک" ئاماژه به‌وه کراوه که له ناوچه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ‌ده‌وڵه‌ته که به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش کراوه.
سه‌رچاوه‌که ھه‌روه‌ھا باس له‌وه ده‌کات که ئێستا سنووری جوگرافیی عێراق و سووریا گۆڕانکارییان به‌سه‌ر داھاتووه و کوردیش توانیویه‌تی وه‌ک ھێزێکی کاریگه‌ر له‌دژی داعش، سنووره‌کانی خۆی بپارێزێت، بۆیه ده‌توانێت داھاتووی خۆی دیاری بکات و بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی بدات.
