وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەمەریكا سیستمی مووشەكی لە توركیا دادەمەزرێنێت

 وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەمەریكا سیستمی مووشەكی لە توركیا دادەمەزرێنێت
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سیستمی مووشەكیی بەهێز لە خاكی توركیادا جێگیر دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، (مەولوود چاوش ئۆغڵو) وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكرای كردووە كە، مەبەستی جێگیركردنی ئەو سیستمە مووشەكییە، بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعشە و، لە ناوچە سنوورییەكانی عێراق و سووریادا دادەنرێن.

بە گوتەی (ئۆغڵو)، ئەمەریكا مانگی داهاتوو سیستمی مووشەكی لە جۆری (هیمارس) لە ناو خاكی توركیا و لەسەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریادا جێگیر دەكات بە مەبەستی بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لەناو خاكی سووریا و، توانای پێكانی ئامانجەكانی هەیە لە دووریی 90 كیلۆمەترەوە.

شارەزایانی سیاسیی ناوچەكەیش پێیان وایە كە، ئەمەریكا مەبەستی زیاتری هەیە لە جێگیركردنی سیبستمی مووشەكیی بەهێز لەناو خاكی توركیادا.







KDP
Top