نوێنەری سوریا: ئەمە دوا كۆبوونەوەمان بوو لەگەڵ UN
جه‌عفه‌ری و شانده‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی سووریا له جنێڤ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا، ستێڤان دی میستو‌را كۆبووه‌وه.
جه‌عفه‌ری دوای كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م خوله‌ی دانوستانه‌كانی سوریا به‌سوود و بنیاتنه‌ر بووه. هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌مه دوا كۆبوونه‌وه‌مان بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا و به‌یانیش جنێڤ جێ ده‌هێڵین".
له لایه‌كی تره‌وه دی مستورا له‌گه‌ڵ گرووپی مۆسكۆ و قاهیره كۆبووه‌وه كه به نزیك له رژێمی سوریا و رووسیا داده‌نرێت.
نوێنه‌ری گرووپی مۆسكۆ، قه‌دری جه‌میل كه له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی سوریا بوو رایگه‌یاند "پێویسته گشت گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر چه‌ترێك كۆببنه‌وه. نابێت كۆبوونه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت".
هاوكات گوته‌بێژی دی مستورا، ئه‌حمه‌د فه‌وزی رایگه‌یاند سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م خوله ته‌واو ده‌بێت و دی مستورا له‌وباره‌یه‌وه زانیاری پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات.
