سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پێویستە دەستوورێکی نوێی دینی دابنێین
لە کۆنفرانسی "تورکیای نوێ"دا، کە لەلایەن یەکێتی نووسەر و ئەکادیمییەکانی وڵاتانی ئیسلامییەوە رێکخرابوو، ئیسماعیل قارەمان، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی "لە هیچ شوێنێکی دەستووری 1982دا، کەلیمەی "اللە" نەنووسراوە، بەڵام هێشتاش هەر دەستوورێکی دینییە".
قارەمان زیاتر گوتی "دەستووری 1982 دەستوورێکی دینییە، چونکە جەژنەکانی قوربان و رەمەزانی کردووە بە پشوو، وانەی ئاینی لە قوتابخانەکاندا داناوە و بناخەیەکی دینی هەیە".
لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیاوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە گوتی "لە تورکیا، هەرکەسێک بە ئارەزووی خۆی باسی سێکۆلاریزم دەکات، ئەمە بەو جۆرە نابێت. دەبێت باس لە دەستوورێکی دینی بکەین، دەستوری نوێی دیندارمان پێویستە".
ئەو لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کاردانەوەی جەهەپەی بە خێرایی بەدواداهات، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی بە تووندی وەڵامی لێدوانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەداتەوە، کە ئاماژەی بە گۆڕینی دەستوری تورکیا کردبوو لە دەستورێکی عەلمانییەوە بۆ دەستورێکی دینی و رایگەیاند، عەلمانییەت بۆیە هەیە کە هەموو کەسێک بە ئازادی خەریکی دینداریی خۆی بێت.
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی CHP لەڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە توویتەر رایگەیاند "بەر لە هەموو شتێک سێکۆلاریزم، بناخەی ئاشتیی کۆمەڵگەیە".
کڵچدارئۆغڵو دەشڵێت "نوقمبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی کەسانی وەک ئێوەیە، دینتان کردووە بە داردەستەی سیاسەتەکانتان. ئیسماعیل قارەمان، سێکۆلاریزم بۆیە هەیە کە هەموو کەسێک بە ئازادی دینداری بکات".
سەرۆکی جەهەپە تۆمەتی ئەوەی دایە پاڵ ئاک‌پارتی کە "دین دەکات بە داردەستی خۆی بۆ سیاسەتە چەوتەکانی" و گوتی "هەموو رۆژێک شەهیدمان هەیە، لەودیو سنوەرەوە رۆکێت هەڵدەدەن، کەچی تاکە دەردی ئێوە سێکۆلاریزمە".
لای خۆیه‌وه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا MHP له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ره‌خنه‌باران كرد و گوتی "پێویسته پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و قسه‌یه‌ی له‌باره‌ی سیكۆلاریزیمبوونی ده‌وڵه‌ت كردوویەتی".
باخچه‌لی ئه‌وه‌شی گوت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت باس له بنه‌مای سیكۆلاریزمی ده‌وڵه‌ت بكرێت، ئیسماعیل قاره‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد‌و نیازێكی مه‌ترسیداری دركاند كه به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سووره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت".
