ئۆباما داواده‌كات ئه‌ورووپاییه‌كان بودجه‌ی سه‌ربازییان زیاتر بكه‌ن

 ئۆباما داواده‌كات ئه‌ورووپاییه‌كان بودجه‌ی سه‌ربازییان زیاتر بكه‌ن
سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا داوای له‌وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد كه‌ بودجه‌ی سه‌ربازییان زیاتر بكه‌ن و له‌وڕووه‌وه‌ واز له‌سیاسه‌تی خودكومسایی بهێنن.

هاوكات ئۆباما داوای له‌هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ كرد، كه‌ شان بده‌نه‌ به‌ر باری ئه‌ركه‌كانیان له‌ڕێكخراوه‌كه‌دا، گوتیشی: "پێویسته‌ له‌به‌رانبه‌ر ڕووسیادا، ناتۆ هاوكاری پۆڵه‌نداو ڕۆمانیاو وڵاتانی به‌لتیك بكات".

سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا گوتیشی: " هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ پێویسته‌ به‌ڕێژه‌ی 2% ی داهاتی ناوخۆیی به‌شداری له‌ چه‌سپاندنی ئه‌منیه‌تی ئێمه‌دا بكات. ئه‌م پرسه‌ هه‌میشه‌ ئاوا نابێت".

"باراك ئۆباما" جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا له‌ مانگی ته‌مموزی داهاتوو ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نێت. وێڕای گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ به‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا له‌هانۆڤه‌ر.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام سكاڵاده‌كات له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی پشتی زۆر به‌و ده‌به‌ستن له‌بواری ئاسایش و ئه‌ركه‌كانی به‌رگری هاوبه‌شدا.
Top