ئه‌مریكا سیسته‌می موشه‌كی هایمارس له‌سه‌ر سنوره‌كانی توركیا جێگیر ده‌كات
"مه‌ولود جاویش ئۆغڵۆ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر تورك" ڕایگه‌یاند: " ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر جێگیركردنی سیسته‌می موشه‌كی هایمارس كه سیسته‌مێكی ئه‌مریكی دژه موشه‌كه له‌سه‌ر سنوره‌كان".
ئۆغڵۆ گوتیشی: " ئامانج له‌دانانی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌داعش بده‌ین".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی 40 تۆپ له‌ناو خاكی توركیادا كه‌وتوون كه‌له سوریاوه ئاراسته كراون. له‌كۆی گشتیدا 17 هاووڵاتی توركیا به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان موشه‌كه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه به‌وه ناسراون كه ئاسان ده‌گوێزرێنه‌وه و ده‌شگه‌نه 90 كیلۆمه‌تر.
