گوتەبێژەكەی ئەسەد: لەگەڵ "یەپەگە"ـدا بەردەوام هەماهەنگی لە نێوانماندا هەیە

 گوتەبێژەكەی ئەسەد: لەگەڵ
سەرچاوەیەك لە ڕژێمی سووریا ڕایگەیاند، ئەوەی لە قامشلۆ ڕووی دا، ئەجێندای دەرەكی بوو. دەشڵێت: "ئێمە و یەپەگە بە بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوانماندا هەبووە".

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ سایتی ئارانیوز، (تاڵب ئیبراهیم) گوتەبێژی ڕژێمی سووریا، وێڕای دووپاتكردنەوەی بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیی پتەو لە نێوان ڕژێمی سووریا و یەپەگە، ئاماژەی بە پێكدادانەكانی ئەم دواییەی شاری قامشلۆ كرد كە بە گوتەی ئەو، بە ئەجێندای دەرەكی كراوە.

(ئیبراهیم) گوتیشی: "ئێمە و یەپەگە بە بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوانماندا هەبووە و چەندین حاڵەتی دیكەی وا ڕوویان داوە".

گوتەبێژی ڕژێمی سووریا لە دیمانەكەیدا باسی لەوەیش كردووە كە، ئەوەی لە قامشلۆ ڕووی دا، مەبەستی سوپای سووریا و یەپەگە نەبووە، بەڵكە ئەجیندای ئەمەریكا و توركیا بووە كە دژی ئەو پەیوەندیانە بوون.
Top