له سێ رۆژدا 60که‌س له حه‌له‌ب کوژراون

له سێ رۆژدا 60که‌س له حه‌له‌ب کوژراون
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ده‌ڵێت، له سێ رۆژی رابردوودا، لانی‌که‌م 60که‌س له پێکدادانه‌کانی حه‌له‌ب کوژارون. شه‌ڕیش له سووریا تا دێت توندتر ده‌بێت.

چاودێری مافی مرۆڤی سووری ده‌ڵێت، له‌ناو کوژراون، 7منداڵ و 10ژنیش هه‌ن.

له رۆژی هه‌ینییه‌وه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رژێمی سووریا، به چڕی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی نه‌یاران بۆمباران ده‌کات.

هه‌رچه‌ند شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان توندتر بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی ئاگربه‌سته‌که به‌ته‌واوی له‌ناو بچێت. به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا، به‌شداری له گفتوگۆیه‌کانی ئاشتیی ژێنێف هه‌ڵپه‌ساردووه.
Top