لە ئێران فەرمانبەرێکی باڵیۆزخانەی فەرەنسا بە شەش ساڵ زیندان حوکم درا
بەپێی هەواڵی سەرچاوە و ماڵپەڕە ئێرانییەکان، خانمی ئەفشار تەمەن 58 ساڵ کە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانی – فەرەنسییە، زستانی ساڵی پار لە حاڵێکدا بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی دایکی گەڕابووەوە ئێران، لە کاتی هاتنەوەدا لە فڕۆکەخانەی تاران دەستگیر کرا.
ماڵپەڕی "کلمە"ی سەر بە ریفۆرمخوازەکانی ئێرانی پێشتر بڵاوی کردبووەوە، کە باری تەندروستیی نازوک ئەفشار لە بەندی ژنانی زیندانی "ئێوین" ناجێگیرە و بە بەردەوامی دەبوورێتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکاری.
ئەم باڵیۆزەی پێسووی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران، حەست ساڵ لەمەوبەر لە پشێوی و خۆپیشاندانەکانی پاش هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ساڵی 2009 بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستگیر و ماوەیەک زیندانی کرا، سەرەنجام بە نێوبژیوانیی حکوومەتی فەرەنسا دادگا هیچ حوکمێکی بۆی نەبڕییەوە و ئازاد کرا و هەمان کات ئێرانی بەجێ هێشت.
باسنیوز
