واشنتۆن: ئامانجی ئەنفال، قڕكردن و سڕینەوەی نەتەوەی كورد بوو
لە وتارێكدا كە دەنگی ئەمریكا بڵاوی كردەوە و دەرخەری سیاسەتی حكومەتی واشنتۆنە، باس لە تێپەڕبوونی بیست و هەشت ساڵ بەسەر كارەساتی ئەنفالكردنی خەڵكی كوردستان لەلایەن ڕژێمی ڕووخانی سەددام حوسێنەوە دەكات و دەنووسێت ئامانج لەو كارەساتە مرۆییە، جگە لە كوشتن و ماڵوێرانی، سڕینەوەی كورد و هەروەها ترساندنی كەمە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان بوو لەوانە ئاسووری و شەبەك و توركمان و ئێزدی و مەنداییەكان.
وەك لە وتارەكەی حكومەتی ئەمریكادا هاتووە، وێڕای كوشتنی پیاوان و كوڕانی كورد و دەستگیركردنی ئەوانی دیكە لە كەمپە زۆرەملێییەكان، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی، نزیكەی چوار هەزار گوندی كوردەكان و سیی ویەك كۆمەڵگەی ئاسوورییەكانیش وێران بوون.
