قوتابیانی كورد له‌ پۆلونیا به‌شداری یادی جینۆسادی ئه‌رمه‌نیه‌كان بوون

قوتابیانی كورد له‌ پۆلونیا به‌شداری یادی جینۆسادی ئه‌رمه‌نیه‌كان بوون
ئەمڕۆ ٢٤_٤_٢٠١٦ گرۆپێک لە قوتابیانی زانکۆی لازارسکی لە پایتەختی ولاتی پۆلونیا بەشداربوون لە رێپێوانێکی جەماوەری کە ئەرمەنەکانی دانیشتووی ئەو ولاتە پێ ھەلستابوون.

کارزان عوبێد قوتابی لە زانکۆی لازارسکی بە ئاژانسی ھەواڵی زاکرۆسی راگەیاند: ئەوان وەک قوتابیانی نەتەوەی کورد بە فەرمی بانگھێشتی ئەو رێپێوانە جەماوەرەی نەتەوەی ئەرمە کرابوون کە بۆ یادی ١١٥ سالەی جینوسایدی نەتەوەی ئەرمەنی لەو ولاتە سازکرابوو.

کارزان عوبێد گووتی: ئێمە وەک قوتابیانی کوردی دانیشتوی پۆلونیا بە خۆشحالیەوە بەشداربووین و ھاوسۆزی گەلی کوردمان بۆ گەلی ئەرمەن راگەیاند، ئەوەمان پێ نیشادان کە گەڵی کوردیش ھاوشێوەی ئەوان لە سەر دەستی داگیرکەران توشی ھەمان دەردە و نەھامەتی ئەوان بونەتەوە بۆیە لە ھەموو گەڵانی جیھان زیاتر گەڵی کورد لە ئازارەکانی ئەوان تێدەگات.
Top