به‌شداریى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى له كۆنگره‌ى پارتى عه‌داله‌ى رووسیادا
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تىی (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و ئه‌ندامه‌تى هه‌ریه‌كه له (عبدالسلام زێبارى) و (د. خۆشه‌وى)یه.
سه‌ره‌ڕایى به‌شداریى شاندى پارتى له كۆنگره‌كه‌دا، له په‌راوێزى ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین دیدار و گفتوگۆى سیاسى و دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ شانده به‌شداربووه‌كاندا ئه‌نجام دران، (هێمن هه‌ورامى) و (لویس ئه‌یالا)ـى سكرتێرى سۆشیال ئینته‌رناسیۆناڵ دیدارێكى تایبه‌تیان هه‌بوو، تێیا (هه‌ورامى) كۆى پرسه سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه‌ى بۆ سكرتێرى سۆشیال ئینته‌رناسیۆناڵ شیی كرده‌وه و به وردى ڕۆڵى هێزى پێشمه‌رگه و (سه‌رۆك بارزانى) له‌و باره‌یه‌وه خسته ڕوو و، سڵاوى تایبه‌تى (سه‌رۆك بارزانى) گه‌یانده ناوبراو.
له به‌شێكى دیكه‌ى گفتوگۆیه‌كه‌یاندا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه، كه ده‌بێت مه‌ترسى داعش له‌ناو ببرێت و دووباره ئاشتى بگه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، (ئه‌یالا) ئه‌مه‌شى به بارگرانى زانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و (سه‌رۆك بارزانى) و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كرد له ڕاوه‌دوونان و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و په‌نادانى ملیۆنان ئاواره‌ى ژێرده‌ستى داعش.
لایه‌نێكی دیكه‌ى به‌شداریى شاندى پارتى له كۆنگره‌ى پارتى عه‌داله‌ى رووسىادا، په‌ره‌پێدانى ئه‌و پێگه دیپلۆماسیه‌ى پارتییه كه چه‌ندین ساڵه كارى بۆ ده‌كرێت و له كاتى هاتنى تیرۆریستانى داعشیشدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى وه‌ده‌ركه‌وت و جیهانى ئازاد له رێگاى ئه‌و پێگه دیپلۆماسییه‌وه وه‌ده‌م كوردستانه‌وه هات.
