داعش فەرماندەیەکی باڵای ئەحرار شامی کوشت
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئهلمهجلیس، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شەڕی ئەدلیبی سوریا، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رێگەی خۆکوژێکەوە بارەگایەکی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئەحرار ئه‌لشامی تەقاندەوە و بەگوێرەی ئامارەکان ۱۱ چەکداری ئەحرار ئه‌لشام کوژراون و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا له‌نێو كوژراوه‌كانی ئەحرار ئه‌لشامدا بوونی هه‌یه.
لە کردەوە خۆکوژییەکەی داعشدا "ئیسلام ئەبو حوسێن" فەرماندەی باڵای رێکخراوی ئەحرار ئه‌لشام کوژراوە.
کوژرانی ئەو فەرماندە باڵایەی ئەحرار ئةلشام لە لایەن رێکخراوی داعشەوە لە درێژەی فراوانبوونی نارەزایەتی و پێکدادانی نێوان هێزە ئیسلامییە چەکدارەکانی ناو سوریادایە لەگەڵ رێکخراوی تيرۆریستی داعش، پێشتریش داعش چەند جارێک هەوڵی کوشتنی فەرماندە باڵا ئیسلامییەکانی بەرەی نوسرە و جەیشی ئیسلامی و ئەحرار ئه‌لشامی داوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە داعش بتوانێت تەقینەوەی خۆکوژی لەناو بارەگای سەرکردایەتی ئەحرار ئه‌لشامدا ئەنجام بدات، چاوەڕوانيش دەکرێت ئەحرار ئه‌لشام تۆڵەی ئەو هێرشە خۆکوژییە و کوژرانی "ئیسلام ئەبو حوسێن" بکاتەوە.
بزووتنه‌وه‌ی ئەحرار شام یەکێکە لە هێزە ئۆپۆزسیۆنە ئیسلامییە چەکدارەکانی رژێمی سوریا لە تشرینی دووەمی 2011 دامەزراوە و دواتریش لەگەڵ جەبهەی ئیسلامی یەکیان گرتووە و له‌لایه‌ن أبو یه‌حیا ئهلحمهوی-ه‌وه سەرکردایەتی دەکرێت.
