كۆریای باكور موشه‌كێكی دیكه‌ی تاقی كرده‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌گری كۆریای باشور وتیشی، به‌وردی چاودێری سوپای كۆریای باكور ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێستێكی ته‌واوی به‌رگریمان وه‌رگرتووه.
ئاژانسی یونهابی كۆریای باشور له سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومییه‌وه وتی، مووشه‌كه‌كه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی 2000 تۆن له جۆری سینبۆ هه‌ڵدراوه، بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك به‌ئاسمانه‌وه ماوه‌ته‌وه.
كۆریای باكور هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات توانای خۆی له هه‌ڵدانی مووشه‌ك له‌سه‌ر كه‌شتی په‌ره‌پێبدات، هه‌روه‌ها توانای خۆی لێدانی زه‌بری ئه‌تۆمی پێش بخات، له دورگه‌ی كۆریا زیاتر بڵاو بێته‌وه و توانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه حزبی ده‌سڵاتدار خۆی بۆ به‌ستنی كۆنگره ئاماده ده‌كات، زۆرێك له شیكارانیش ده‌ڵێن، ره‌نگه كۆریای باكور بیه‌وێ تاقیكردنه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌تۆمی ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له كۆنگره ته‌حه‌دی و توانای خۆی پیشان بدات.
