ئەنگێلا مێركڵ گەیشتە باكووری كوردستان
دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا، فرانس تیمرمانس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنەکە و ریاز حیجاب، سەرۆكی لیژنەی دانوستاندنكاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا یاوەری مێركڵ دەكەن.
هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی رەوشی ئەمنی لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکراوە، چونکە لەماوەی رابردوودا چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) چەندجارێك دەوروبەری شاری عەنتابیان بۆردوومانكرد.
شارەزایان پێیانوایە ئەم سەردانەی مێرکڵ بۆ تورکیا زۆر گرنگە و جەختکردنەوەیە لەسەر رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لەبارەی کۆچبەرانەوە.
