لێكۆڵه‌رانی فه‌ره‌نسی: ڕه‌نگه عه‌دنانی ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی داعش بێت
ڕۆژنامه‌ی"لۆباریزیان"ی فه‌ره‌نسی ده‌نوسێت: "ئه‌و باوه‌ڕه له‌وه‌وه هاتووه كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی عه‌دنانی هه‌یه‌تی له‌ناو ئه‌و گروپه‌دا، زۆر له‌ڕۆڵی وته‌بێژێك زیاتره".
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه لایه‌نه فه‌ره‌نسییه‌كان بڕوای ته‌واویان هه‌یه به‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان قه‌باره و ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌دنانی له‌و ڕێكخراوه‌دا ئاشكرا ده‌كه‌ن. له‌ڕێی ئاشكراكردنی ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كابرایه له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ بۆ ئه‌و گروپه. به‌گوێره‌ی ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی كه‌دزه‌یان پێكراوه، تاكو ئێستا ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه عه‌دنانی لانی كه‌م به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ی 30%ی ئه‌ندامان و چه‌كداره‌كانی داعش.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاشكرای ده‌كات كه پێدراو و به‌ڵگه‌ی تازه، شانبه‌شانی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی "ته‌ها سوبحی فه‌لاحه" ناسراو به"ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی" له‌ناو ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌سه‌لێمێنن. هه‌ر له‌و كاته‌وه كه كرێكاری بیناسازی بووه له شاری ئیدلبی سوریا،له ئازادكردنی عێراقه‌وه له 2003ه‌وه، تاكو ده‌ستگیركران و به‌ندكردنی له‌گرتوخانه‌ی بۆكادا.
ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی عه‌دنانی
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ئه‌ورووپادا ده‌بینرێن، به‌تایبه‌تی له‌دوای هێرشه‌كانی برۆكسل و پاریس، به‌پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له‌زاری گومانلێكراوه‌كانه‌وه ده‌ستی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان كه‌وتووه، ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی عه‌دنانی له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا ئاشكرا بووه. به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی كرده‌وه‌كان و دانانی پلان بۆیان. هه‌روه‌ها له‌كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانیان له‌ئه‌وروپادا.
ڕۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ده‌یگوازێته‌وه كه "عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود" وه‌ك له‌گه‌واهی گومانلێكراوه‌كان و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ته‌نها جێبه‌جێكاری كرده‌وه خوێناوییه‌كه بووه. ده‌نا خودی عه‌دنانی سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه‌ی كردووه.
لۆباریزیان، له‌سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساوه ده‌یگوازێته‌وه كه یه‌كێك له‌داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان به‌رله‌وه‌ی بێته ناوخاكی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركراوه‌و، دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌باعود فه‌رمانی له عه‌دنانی و سه‌ركرده تونسییه‌كانی ئه‌و گروپه له‌سوریا وه‌رگرتووه.
ڕابه‌ری داعشه؟
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه، ئاشكرای ده‌كات كه له‌ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی "ئه‌حمه‌د كۆلیبالی"ه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه له كانوونی دووه‌می 2105دا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماركێتێكی جوله‌كه‌كانی پاریس، لێكۆڵه‌ران كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌گه‌رێكی تازه‌وه. ئه‌گه‌ره‌كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌دنانی ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕێكخراوی داعشه. له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی كۆلیبالیدا، فۆڵده‌رێك به‌ناوی"ڕابه‌ری ده‌وڵه‌ت"ه‌وه هه‌یه، كه هه‌موو تۆماره ده‌نگییه‌كانی عه‌دنانی و فه‌رمانه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی خوێناوی و، فه‌توا به‌ناوی خۆی و گروپی داعشه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.
- باس‌نیوز
