نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: قوربانییه‌كانی سوریا گه‌یشته‌ 400هه‌زار كه‌س

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: قوربانییه‌كانی سوریا گه‌یشته‌ 400هه‌زار كه‌س
"ستیڤان دیمستۆرا" نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاورباری سوریا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ژماره‌ی قوربانییه‌كانی سوریا گه‌یشته‌ 400 هه‌زار كه‌س.



ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ 18 ناوچه‌ی گه‌مارۆدراو له‌سوریادا هه‌ن. له‌و ژماره‌یه‌ 15 ناوچه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه‌ گه‌مارۆدراون، گوتیشی: " ئێمه‌ چاودێری بارودۆخ له‌كوفریا و دێره‌زوور و فوعه‌ ده‌كه‌ین. له‌وێ دانیشتوان بارودۆخێكی زۆر سه‌ختیان هه‌یه‌". باسی له‌وه‌شكرد كه‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێكی كه‌م هه‌یه‌ له‌گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆییدا.



دیمستۆرا گوتیشی: " پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌پێشكه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌.ئه‌وه‌ی له‌حه‌له‌ب ڕووده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌. پێویسته هه‌وڵی خێرا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست دانه‌ڕوخێت.



سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌كانی جنێفیش، ئه‌و به‌رپرسه‌ گوتی: " ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریادا بگه‌ینه‌ وردترین پرسه‌كان، سه‌باره‌ت به‌پێشنیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی دروستكردنی حكوومه‌تێكی به‌رفراوان".






باسنيوز
Top