دێیڤد كامیرۆن: داوای سنورداركردنی ھەژموونی رووسیا دەكات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

دێیڤد كامیرۆن: داوای سنورداركردنی ھەژموونی رووسیا دەكات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ھاوبەشی لەگەڵ باراك ئۆباما، دێیڤد كامیرۆنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، مەترسی تازە لە ئاسایشی ھەریەكەمان دەردەكەوێت، بۆیە دەبێت سنورداری ھەژموونی رووسیا بكرێت.

دێیڤید كامیرۆن، رایگەیاند: "مەترسییە تازەكانی سەر ئاساییشی ھەریەكەمان لە بەھێزبوونی ھەژموونی رووسیا لە رۆژھەڵاتەوە، دەركەوتنی توندڕۆیی و تیرۆری ئیسلامی، لە باشوور، جێی نیگەرانین، ئەمە بێجگە لە ئاستەنگە جیھانییەكان و نەخۆشییە جیھانییەكان و گۆڕانی كەشوھەوا، ئەوانە ھەموو پاڵنەرن و ھاوكات كەمتر نین لە ھاوپەیمانی و ھاوڕێیەتی نێوان نەتەوەكانمان".

باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا گوتی: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەیەوێت، شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا وەك ھاوڵێك بەھێز بمێنێتەوە، باشترین بژاردە بۆ بەریتانیا سەركردایەتی كردنێكی بەھێزی یەكێتی ئەوروپایە، ئەوروپا پێویستی بە بە بەریتانیایە، دەمەوێت ئەوە دووبارە بكەمەوە، مانەوەی شانشینی یەكگرتوو لە ئەوروپا، بەھێزتری دەكات نەك لاوازتر، یەكێتی ئەوروپا بەھای بەریتانییەكانی بە كیشوەرەكەدا بڵاوكردووەتەوە".

ھەریەك لە ئۆباما و كامیرۆن، دووپاتیانكردەوە، كە پەرە بە ھاوپەیمانیەتییە مێژووییەكەیان دەدەن و بەیەكەوە رووبەڕووی ئاستەنگەكان دەبنەوە، سەرەڕای پێشنیاری دروستكردنی یەكێتییەكی جیھانی بۆ دژایەتی كردنی دیاردەی گەندەڵی و سنورداركردنی ھەژموونی رووسیا لە ئەوروپا و رۆژھەلاتی ناوەراست.











K24
Top