خۆكوژەكەی برۆكسل ماوەی 5 ساڵ كارمەندی فڕۆكەخانەكە بووە
كەناڵی (تی ئێم)ی فلامەندی لە بەلجیكا بڵاوی كردەوە نەجیم كارمەندی یەكێ لەو كۆمپانیایانە بوو كە لەنێو فڕۆكەخانەی زافتنام لە برۆكسل كاریان كردووە. بۆیە شارەزای هەموو شوێن و كەلەبەرەكانی فڕۆكەخانەكە بووە.
كەناڵەكە ڕایدەگەیەنێ تا ئێستە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی وڵاتەكە نەیانتوانیوە هۆكاری وەرگەڕانی عەشراوی و بوونی بەكەسێكی توندڕەو بزانن. لەبەرئەوەی پێشتر خودی پۆلیسی فڕۆكەخانەكە كارتێكی پێداوە بۆ ئەوەی ئازادانە لەنێو فڕۆكەخانەكەدا هاتوچۆ بكات.
تا ئێستە پۆلیس تەنها توانیویەتی مزگەوتێكی نهێنی لە شوێنێكی شاراوەی نێو فڕۆكەخانەكەدا بدۆزنەوە كە پێشتر تیرۆریستەكان بۆ نوێژكردن و كۆبوونەوە بەكاریان هێناوە.
