سەرۆککۆماری ئەمریکا چاوی بە رێبەرانی وڵاتانی کەنداو کەوت
بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، باراک ئۆباما رۆژی چوارشەممە گەیشتە ریاز و هیوادارە لە دڕدۆنگییەکانی وڵاتانی کەنداوی فارس لە بەرانبەر ئێراندا کەم بکاتەوە.
ئۆباما لەم دیدارەدا داوای کرد وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە کۆتایی بە کێشە تایفی و قەومییەکان بهێنن.
بڕیارە ئۆباما چاوی بە رێبەرانی دیکەی ناوچەکەش بکەوێت و بارودۆخی وڵاتانی کەنداوو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوی بکەن.
ئەمریکا و وڵاتانی لێواری کەنداوی فارس لە بەرەوڕووبوونەوەی قەیرانی وڵاتانی سوریا، یەمەن و عێراق بەردەوام لە هاوکاریکردن دان، بەڵام ئێستا هەندیک جیاوازییان کەوتووتە ناو.
لەو کاتەوەی ئۆباما سەرۆککۆماری ئەمریکایە، ئەمە چوارەمین جارە لەپۆستی سەرۆکایەتیی کۆماردا سەردانی سعوودیا دەکات.
