کۆژراوانی بوومەلەرزەی ئیکوادۆر لە ٤٠٠کەس پێپەڕی

کۆژراوانی بوومەلەرزەی ئیکوادۆر لە ٤٠٠کەس پێپەڕی
حکوومەتی ئیکوادۆر رایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەی شەممەی رابردوو، گەیشتە ٤١٣ کەس و هەزارن کەسیش بریندارارن.

رافائل کورئا، سەرۆککۆماری ئیکوادۆر گوتی: لە ٦٧ساڵ لەمەوبەرەوە ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە ئەم وڵاتەی هەژاندووە و بە هۆی ئەم بوومەلەرزیەوە شارەکانی "پۆرتوویوو" و "مانتا" وێران بوونە.

بە گوتەی بەرپرسانی ئیکوادۆری، زیاتر لە دەهەزار سەرباز وهێزی فریاکەوتن لە وڵاتانی سویسرا، ئسپانیا و چەند وڵاتی ئەمریکای لاتین گەیشتوونەتە رۆخی خۆرئاوای ئەم وڵاتە و خەریکی یارمەتیدان و رزگارکردنی بوومەلەرزە لێدراوانن.

بوومەلەرزەیەک بە خێرایی ٧.٨ پلەی ریختەر ئێواری رۆژی شەممەی رابردوو رۆخی خۆرئاوای ئیکوادۆری هەژاند و لە وڵاتی پیرۆی دراوسێی ئیکوادۆریش هەستی پێ کرا.
Top