ترامپ بە 30 خاڵ بەپێش ڕكابەرەكانی دەكەوێتەوە
دوای ئەوەی ترامپ بە ئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ پەنابەرانی ئەمەریكا، بەتایبەتیش عەرەب و موسڵمانان دەربڕی و زیاتر لە جارێك هێرشی كردە سەر موسڵمانان، ئێستە بەپێی ڕاپرسییەكان هەنگاوێكی باشی بڕیوە بۆ گەیشتن بەقۆناخی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ ئەوەی لەگەڵ كاندیدی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی گشتیدا ڕووبەڕوو ببنەوە.
تۆڕی هەواڵی (سی بی ئێس)ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد ترامپ لە دوایین راپرسییدا بە 30 خاڵ بەپێش كاندیدە ڕكابەرەكانی لە پارتی كۆماری كەوتووەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن لە نیویۆرك دێت.
