لیبیا داوای هاوکاری ئەمنی لە ئەوروپا دەکات
فرانک ڤاڵتەر شتانمایەر، وەزیری دەروەی ئەڵمانیا و ژان مارک ئیرۆڵت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رۆژی یەکشەممە سەرانی لیبیایان کرد، ئەوان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی نوێی لیبیا، واتە حکومەتی یەکێتی نیشتیمانی، کۆبوونەوە.
جگە لە قسەکردن لەسەر زیادکردنی هاوکارییەکانی ئەوروپا بۆ لیبیا، باس لە ئەگەری کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە تەرابلوس کرا، بەڵام دۆخی ئەمنی لیبیا هێشتا ئامادەی پێشوازیکردن لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکان نییە. هەربۆیە لیبیا داوای هاوکاری ئەمنی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لەو سەردانەدا دووپاتیان کردەوە ئەوان بەناوی هەموو یەکێتی ئەوروپاوە بەڵێنی هاوکاری بە لیبیا دەدەن.
لیبیا ئێستا گرینگییەکی زۆری بۆ ئەوروپا هەیە، چونکە لەلایەک مەترسی گوستنەوەی داعش لە سووریا و عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتە هەیە، لە هەمان کاتیشدا هەزاران کۆچبەری خەڵکی ئەفریقا، لە لیبیاوە خۆیان ئامادەکردووە بەرەو ئەوروپا گەشت بکەن.
