ئۆباما: کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ هەوڵی لە پێشینەمانە
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوەکرد "لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆمان لەسەر ئەو کارانە کردووە کە پێویستە پنتاگۆن بیکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ هەوڵی لە پێشینەیانە و هەموو ڕێوشوێنێکیش دەگرنەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارە".
ئەوەشی خستەڕوو،یەکێک لە کارە پێشینەکانیان لە ئێستادا کۆنترۆڵکردنەوەی موسل و ڕەقەیە لە خاکی عێراق و سوریادا.
