لە فەرەنسا دوو تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی کەرەستەی مەترسیدار روویاندا

لە فەرەنسا دوو تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی کەرەستەی مەترسیدار روویاندا
کەمێک لەمەوبەر دوو تەقینەوە لە شاری بۆردۆی فەرەنسا روویاندا، لە کارگەیەکی دروستکردنی کەرەستەی مەترسیدار، بەپێی کەناڵی سکای نیوز دوو کەس برینداربوون.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکەو نزیکەی 80 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن، هەر لە شوێنی رووداوەکە بارهەڵگرێکیش گڕی گرتووە.

تەقینەوەکە لە نزیک بۆردۆ روویداوەو ناوچەیەکی پیشەسازیەو نزیکەی 200 کارگەی لێیە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش بڕیاریانداوە خەڵکی ئەو ناوچەیە بگوازنەوە بۆ پاراستنی ژیانیان.

تا ئێستاش هۆکاری رودانی ئەو دوو تەقینەوەیە نەزانراووە.





خەندان
Top