ئۆباما بۆ ئێران: ئابووری سەقامگیری و ئاسایشی دەوێ نەک تاقیکاریی مووشەکی

ئۆباما بۆ ئێران: ئابووری سەقامگیری و ئاسایشی دەوێ نەک تاقیکاریی مووشەکی
باراک ئۆباما لە هەمبەر قسەکانی عەلی خامنەیی هاتە گۆ و هەڵوێستی گرت و گوتی ئابووری سەقامگیری و ئاسایشی دەوێت، نەک تاقیکردنەوەی مووشەک.



لە رۆژانی رابردوودا "عەلی خامنەیی" رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: "ئەو کەسانەی کە دەڵێن "سبەینێ" تایبەتە بە دانوستانەکان نەک مووشەک، خیانەتکار و خۆفرۆشن." مەبەستی خامنەیی ئەوە بوو کە سەرکەوتنی داهاتوو بۆ کەسانێکە کە مووشەک بەرهەمم دێنن، نەک دانوستان دەکەن.



باراک ئۆباما لە کۆتایی دانیشتنی تەناهیی ناوکی و لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەنووسیدا لە شاری واشنتۆن، لەمەڕ پێمل بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی گوتی: "ئێستا ئێران بەهۆی ڕێککەوتنی ناوکییەوە دەتوانێ کەڵک لە قازانجەکانی هەڵگیرانی گەمارۆکان وەربگرێ بەڵام ئەوە پەیوەندیی بە کرداری بەرپرسانی تارانەوە هەیە کە چەندە گەرەکیان بێ کەڵکی لێ وەربگرن."



ئۆباما هەروەها ئاماژەی بە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئەم دواییانەی ئێران دا و گوتی: "لەو چەند حەفتەی ڕابردوودا ئێران چەند تاقیکاریی مووشەکی هەبووە و ئەوە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ لە بوای ئابووریدا، ئایا ئێران دەخوازێت ئەو پەیامە بدات بە جیهان؟."



دواتر ئۆباما باسی لە هەناردەکردنی کەشتیی پڕ لە مووشەک بۆ حیزبوڵڵا کرد و گوتی: "ئەوەی کە ئێران کەشتی پڕ لە مووشەک بۆ حیزبووڵڵا دەنێرێ تا هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات، ئەوە هەڕەشەیەکی ناوچەییە."



ئەو قسانەی ئۆباما ئاماژە بە دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکی پڕ لە چەک و چۆڵی ئێرانی لەلایەن فەرانساوەیە".



لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌سته‌ڵاتدارانی فه‌رەنسا ده‌ستبه‌سه‌ردگرتنی كه‌شتییه‌كی پڕ له‌ چه‌كیان ڕاگه‌یاند كه بەتەما بووە‌ به‌ره‌و سۆماڵ بڕوات‌.



ئه‌وه‌ش دووه‌م جاره‌ له ‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كه‌ كه‌شتیی پڕ له‌چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. به‌ڕای پسپۆڕان هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ له ‌ئێرانه‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن نێردراون.







باسنیوز
Top