تورکیا دوو کەمپ بۆ پەنابەرانی گەڕێنراوەی ئەوروپا دروست دەکات

 تورکیا دوو کەمپ بۆ پەنابەرانی گەڕێنراوەی ئەوروپا دروست دەکات
حکوومەتی تورکیا دوو کەمپی نوێ بۆ ئەو پەنابەرانە دروست بکا، کە لە ئەوروپاوە دەگەڕێنرێنەوە.



بەپێی رێککەوتنێکی حکوومەتی تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا، هەر پەنابەرێک لە رێی تورکیاوە لە دوای 20ـی ئاداری 2016 بچێتە ئەوروپا، ئەوا دەنێردرێتەوە تورکیا.



بەپێی زانیارییەکان، کەمپەکان لە ناوچەی (شیشما) لە پارێزگای ئیزمیر دروست دەکرێن و "محیەدین داڵغیچ"، سەرۆک شارەوانی ناوچەکەش رایگەیاندووە، کە دەستیان بە دروستکردنیان کردووە و لەوێوەش پەنجەمۆری پەنابەرەکان وەردەگیرێ.



بڕیارە رۆژی دووشەممە 4ـی نیسانی 2016، 500 پەنابەری وڵاتانی (سوریا، ئەفغانستان و پاکستان)، کە حکوومەتی یۆنان لە دوورگەکانی (لیسبۆس و خیۆس) کۆکردوونەتەوە، بە بەلەم بنێردرێنەوە تورکیا.



بەهۆی شەڕ و قەیرانەکانی وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت وڵاتانی (لیبیا، سوریا، عێراق و ئەفغانستان)، سەدان هەزار هاووڵاتی ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و رووبکەنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا.







باسنیوز
Top