ئەسەد هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریای دواخست
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، بەشار ئەسەد هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی دواخستووە بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ، لهكاتێكدا بڕیاربوو 13ی نیسانی 2016 بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریا بە رۆژنامەی قودسی عەرەبی راگەیاند: بهپێی بڕیارهكهی بەشار ئەسەد هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا بۆ ماوەی زیاتر لە بیست رۆژ دواخراوهو دەکەوێتە 5ی ئایاری ئەمساڵ.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە، نازانرێت هۆکاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا چییە و بەشار ئەسەد بۆچی ئەو بڕیارەی داوە.
کۆماری عەرەبی سوریا 14 پارێزگای هەیە، پەرلەمانی ئەو وڵاتەش 250 ئەندامی هەیە.
هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، لە ساڵی 2011ەوە لەگەڵ فراوانبوونی شۆڕشەکانی "بەهاری عەرەبی" ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سوریا لە چوارچێوەی "سوپای ئازادی سوریا" و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر پەیامی لەکارخستنی بەشار ئەسەدیان لە سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە راگەیاند، بەڵام ئەسەد بڕیاری رووبەڕووبوونەوەی دا و لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا سەدان هەزار هاوڵاتی سوریا کوژراون و ملیۆنان هاوڵاتیش ئاوارە بوون.
خەندان
