ناسنامەی رفێنەرە میسرییەکە ئاشکرا دەبێت

ناسنامەی رفێنەرە میسرییەکە ئاشکرا دەبێت
ناسنامەی ئەو کەسە میسرییە ئاشکرا دەبێت، کە فڕۆکەیەکی وڵاتەکەی رفاند و رووی کردە قوبرس.



سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 29ـی ئاداری 2016، ”ئیبراهیم سەماحە“، کە هاووڵاتییەکی میسرییە، فڕۆکەیەکی وڵاتەکەی لە نێوان ئەسکەندەرییە و قاهیرەی پایتەختی میسر رفاند و تیمی فڕۆکەوانییەکەی ناچار کرد فڕۆکەکە رووبکەنە قوبرس.



تەلەڤزیۆنی میسری بڵاویکردووەتەوە، کە ئیبراهیم سەماحە هاووڵاتییەکی میسرییە و خاوەن رەگەزنامەی ئەمریکیشە، پێشتر لەگەڵ ژنێکی خەڵکی قوبرس بە ناوی ”مارینا باراشکۆ“، هاوسەرگیری کردووە.



بەپێی زانیارییەکان، کە میدیا میسرییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەو رفێنەرە، کە بە تیمی فڕۆکەوانییەکەی گوتبوو پشتێنی بۆمبڕێژکراوی پێیە، پزیشکی ئاژەڵدارییە و لە کۆلێژی پزیشکیی ئاژەڵداری لە زانکۆی ئەسکەندەرییە مامۆستایە.



میدیاکانی قوبرس بڵاویانکردووەتەوە، کە ئیبراهیم سەماحە لە فڕۆکەخانەی لارنکا لەو وڵاتە داوای وەرگێڕی یۆنانی و مافی پەنابەرێتی کردووە.
Top