فڕۆكه‌یه‌كی میسری رفێنرا
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، فڕۆكه رفێنراوه‌كه له گه‌شتێكی ناوخۆییدا بووه له‌نێوان ئه‌سكه‌نده‌ریه و قاهیره دا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی "تاوه‌ری عه‌ره‌ب" له‌ئه‌سكه‌نده‌ریه به‌ره‌و ئاسمان رۆیشتووه ئاڕاسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن رفێنه‌ره‌كه‌وه به‌ره‌و قوبرس گۆڕدراوه .
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه فڕۆكه‌كه پێشتر له شاری ده‌مام-ی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ره‌و ئه‌سكه‌نده‌ریه رۆیشتووه و به‌نیاز بووه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و قاهیره ته‌واو بكات.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه به‌رپرسێك له فڕۆكه‌خانه‌ی لارناكا به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه، فڕۆكه مسرییه‌كه 81 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه كه یه‌كێكیان چه‌كدار بووه. وتیشی: "فڕۆكه‌كه له‌دووری 70 میل داوای مۆڵه‌تی كردووه بۆ نیشتنه‌وه له فڕكه‌خانه‌ی لارناكا".
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی میسر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر فرۆِكه رفێنراوه كه كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رفێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له تیمی فرۆِكه‌وانی ناو فڕۆكه‌كه كردووه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئاڕاسته‌كه‌یان نه‌گۆڕن ئه‌وا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
باس‌نیوز
