ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو ئەنجومەنێکی بەرگریی هاوبەش دادەمەزرێنن

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو ئەنجومەنێکی بەرگریی هاوبەش دادەمەزرێنن
وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەمریکا و کەنداوی عەرەبی ئەنجومەنێکی بەرگریی هاوبەش دادەمەزرێنن و بڕیارە سەرۆکی ئەمریکاش بەشداریی کۆبوونەوەکانی لوتکەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بکات.



”ئاشتۆن کارتەر“، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە لەگەڵ شازادە ”محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز“، شازادەی جێنشینی دووەمی شای سعودیە لەسەر دروستکردنی ئەنجومەنێکی هاوبەش رێککەوتوون.



بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو ئەنجومونە، کە وەزیرانی بەرگری تێیدا ئەندامن، لە رۆژی 20ـی نیسانی 2016 لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجام بدریت.



رۆژێک دوای کۆبوونەوەی ئەو ئەنجومەنە، کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی هەر لە شاری ریاز ئەنجام دەدرێت و ”باراک ئۆباما“، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکات.




باسنیوز
Top