ئه‌مریكا: هێرشی نوێی تیرۆریستی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌یه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لهڕاگهیهنراوێكدا ده‌ڵێت: " گروپه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامن له‌پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار كه‌به‌م نزیكانه ئه‌نجامیان بده‌ن، هێرشه‌كان هه‌موو ئه‌ورووپا ده‌گرنه‌وه. چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و ناوچه گه‌شتییارییه‌كان و ڕێستورانت و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ده‌كه‌نه ئامانج".
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا هانی هاووڵاتییه‌كانی ده‌دات كه ئاگاداری خۆیان بن له‌كاتێكدا ده‌چنه شوێنه گشتییه‌كان، یان هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاردێنن، داوایان لێده‌كات له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه. له‌كاتی پشووه ئاینییه‌كاندا زیاتر به‌ئاگابن".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌كاونتی فه‌رمی "ئه‌ی.بی.سی نیوز"ی ئه‌مریكی، له‌هێرش و په‌لاماره‌كانی سه‌ر برۆكسلدا، لانی كه‌م 9 هاووڵاتی ئه‌مریكی برینداربوون.
باسنيوز
