وتووێژەكانی ئاشتی تایبه‌ت به‌بارودۆخی سوریا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
وتووێژەكانی ئاشتی تایبه‌ت به‌بارودۆخی سوریا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه،
كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش پێشبینی كۆتاییهاتنی گفتوگۆكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌كات، ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا سووربێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌بڕوای چاودێرانیش گفتوگۆكان كه به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌پشتیوانی ئهمریكاو روسیا له جنێف به‌ڕێوه‌ده‌چن رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه هیچ كام له‌لایه‌نه بهشهڕهاتووهكانی و سوریا ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێ گرنگه بكه‌ن كه ته‌وه‌ری گفتوگۆكانه‌و ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵه هۆكاری ململانێكانی ئه‌و وڵاته‌یه كه تایبه‌ته به چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز.
پێشتر ئاژانسه‌كه له‌زاری وه‌لید موعه‌لیم-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بڵاویكردبووهوە، له‌م خوله نوێیه‌ی گفتوگۆكاندا باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا ناكرێت، له‌هه‌مانكاتدا ره‌خنه‌ی له‌و كارنامه‌یه گرت كه ستیڤان دی مستۆرای نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا رایگه‌یاندبوو كه به‌شێكی ته‌رخانكراوه بۆ تاووتوێكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌و وڵاته.له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی له‌لێدوانه‌كانی موعه‌لیم گرت و رایگه‌یاند، ئامانج له‌و لێدوانانه تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسییه. وتیشی: "دیمه‌شق و پشتیوانكارانی به‌هه‌ڵه‌دا چوون گه‌ر بیانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌تاقیكردنه‌وه‌ی سنووری ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه راگه‌یه‌ندراوه".
