ئه‌نجومه‌نی هاوكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی حزبوڵڵای لوبنانی دەخەنە لیستی تیرۆره‌وه
ئه‌نجومه‌نی هاوكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، بڕیاریاندا كه میلشیاكانی حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌رجه‌م سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانییه‌وه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ژمار بكرێت.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، د.عه‌بدولله‌تیف بن را‌شد ئه‌لزەیانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی هاوكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه، وڵاتانی كه‌نداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته دووژمنكارییەکانی رێكخراوه‌كه ئەنجامیده‌دات كه خۆی له به‌سه‌ربازكردنی گه‌نجان و به‌قاچاخبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌وه و هاندان بۆ به‌زاندنی سنووری وڵاتان ئه‌نجامی ده‌دات، بڕیاردراوه كه ئه‌و حزبه بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی میلشیاكانی حزبوڵڵاوه به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی عیراق و سوریا و یه‌مه‌ن، وڵاتانی كه‌نداو بڕیاریانداوه كه ئه‌و حزبه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن و به‌گوێره‌ی یاساكانی تیرۆر كه له‌و وڵاتانه جێبه‌جێده‌كرێت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
