فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیمارات ون دەبێت
رۆژی دووشەممە 14ـی ئاداری 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات رایگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی عەرەبی کاری دەکرد و ون بووە.
هەروەک ئاژانسە هەواڵییە ئیماراتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، فڕۆکەکە لە ئەرکدابووە لە دژی چەکدارانی حوسی و لایەنگرانی ”عەلی عەبدوڵڵا ساڵح“، سەرۆکی پێشووی یەمەن.
ئیمارات دووەم گەورەترین هێزە لە هاوپەیمانیی عەرەبی، کە سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات و بارەگاکانی چەکدارانی حوسیی شیعە مەزهەب لە یەمەن بۆردومان دەکەن و پشتگیریی دەسەڵاتی شەرعیی یەمەن دەکەن.
باسنيوز
